نزیکەی دوو هەزار کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکراون و دیپۆرت دەکرێنەوە

دیمەنی ژمارەیەک کۆچبەر، ئەرشیف
SNN
ئەندامی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی دوو هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون و دەشڵێت، سەرجەمیان ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا ڕایگەیاند:”لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی دوو هەزار پەنابەر تەنها لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون.”
ڕوونیشیکردووەتەوە، “دوێنێ پێنجشەممە، 435 پەنابەر دەستگیرکران و لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا تا ئەو ڕیکەوتە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی دەستگیرکراون یەک هەزار و 559 پەنابەرن.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی ئەستانبوڵ دەڵێت:”زۆربەی ئەو پەنابەرانەی دەستگیرمان کردوون بەنایاسایی هاتونەتە ئەستەنبوڵ و لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن بەشێکیشیان ڤیزاکانیان بەسەرچووە و بەپێی یاسا مانەوەیان نایاساییە.”
سەبارەت بە ڕەگەزننامەکانیشیان ئاماژەی بەوەکردووە، ” ئەو پەنابەرانەی بەنایاسایی هاتونەتە ئەستەنبوڵ و دەستگیرکراون زۆرینەیان خەڵکانی (ئەفغانستان و پاکستان و سوریان) بەڵام سەرجەم پەنابەرەکان خەلکانی 24 وڵاتن لەنێوانیشیاندا عێراق.”
هاوکات سەبارەت بەچارەنوسی پەنابەرەکانیش پۆلیسی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاندووە، “سەرجەمیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کراون تا لەوێوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان ئەنجامبدرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









