ئەمڕۆ کەشتییەک بە 13 کۆچبەرەوە لە نزیک یۆنان بەلەمەکەیان نقومبووە

ژمارەیەک کۆچبەر لە ناو ئاودا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بەلەمێك بە 13 كۆچبەرەوە لە دوورگەیەكی نزیك كەنارە ئاوییەكانی یۆنان نقومبوو كە خۆشبەختانە تواندراوە 10 كۆچبەریان ڕزگار بكرێن.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆش لە بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە نزیك كەناراوە ئاوییەكانی یۆنان نوقم دەبێت، دوای ڕووداوەكەش ئێمە لە دەزگای لوتكە پەیوەندیمان لەگەڵ بەرپرسی كەمپی پەنابەرانی دوورگەی لیسبوس كردوو هەواڵەكەی بۆ ئێمە پشتڕاست كردەوە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو بەلەمە بە 13 كۆچبەرەوە لە نزیك دوورگەی لیسبۆسی یۆنان ژێر ئاو كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی نوێنەرمان لە دورگەی لیسبوس لەو 13 كۆچبەرە لەلایەن هێزەكانی دەریاوانی یۆنان تواندراوە 10 كۆچبەریان ڕزگار بكرێن بەڵام تا ئێستا چارەنووسی سێ لە كۆچبەرەكان بەنادیاری ماوەتەوە، هاوكات هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو كۆچبەرانەی كە تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
سەرۆكی دەزگای لوتكە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ڕەگەزنامەی ئەو كۆچبەرانە ڕوون نەبووەتەوە ئاخۆ كۆچبەری عێراق و هەرێمی كوردستانن یان وڵاتێكی دیكە، بۆیە ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەام دەبین بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانەی كە تا ئێستا نادیارن و هەروەها دیاریكردنی ڕەگەزنامەو خەڵكی چ وڵاتێكن.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









