
SNN
بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن لەکارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی رەق لەشاری سلێمانی رایگەیاند، كارگەکەیان لەئێستادا رۆژانە 1100 تەن و لەساڵێکدا 400 هەزار تەن خاشاک چارەسەر دەکرێت.
توانا جەعفەر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن لەکارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی رەق لەشاری سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندوە، “لە ڕیگای ئەم چارەسەرە پێشكەوتووەوە بڕێكی زۆر زەوی پاشەكەوت دەبی بەبەراورد بەڕێگاچارە جیاوازەكانی تر كە هەن، وەک ڕزگاركردن و پارێزكاری كردنی ژینگە (ئاوی ژێر زەویو سەر زەویو هەواو خاك)، بەرهەمی كارگەكە دوای چارەسەر كردن بریتییە لەسووتەمەنی لەشێوەی سووتەمەنی ڕەق ئەم سووتەمەنییە دۆستی ژینگەیەو كەمترین كاریگەری نەرێنی هەیە لەكاتی بەكارهێنیانی وەك سەرچاوەی سووتەمەنی بەراورد بەنەوتو گازو نەوتی ڕەش”.
باسی لەوەشکردوە، لەکارگەکەدا هەموو خۆڵو خاشاكی ڕۆژانەی شاری سلێمانی (خۆڵو خاشاكی ماڵانو ناو بازاڕو شوێنە گشتیەكانی وەك مۆڵو هتد) بەدەر لەخۆڵو خاشاكی پیشەسازیو تەندروستی کۆدەکرێتەوە و چارەسەر دەکرێت، هەروەها كارگەكە دیزاین كراوە بەشێوازێك كە بتوانێ گشت بڕی خۆڵو خاشاكی سلێمانی وەربگرێو چارەسەر بكات كە لەئێستادا بڕەكەی 1100 تەن دەبێ رۆژانە و 400،000 تەنە ساڵانە.
سەبارەت بەپلانی گەورەكردنی كارگەكەش رایگەیاند، بیگومان پلان هەیە بەڵام بۆ ئێستا پێویست ناكات چونكە كارگەكە دیزاین كراوە بۆ چارەسەركردنی تەواوی خۆڵو خاشاكی سلێمانی. پلانی گەورەكردنەكە تەنها چەند بەشێك دەگرێتەوە كە ئەویش دوای چەند ساڵێك ئینجا پێویست دەكات. دیارە فاكتەرێكی تر ئەوەیە كە پاش توێژنەوە توانرا بزانین سالانە بڕی خۆلو خاشاكی سلێمانی سالانە بەرێژەی %3 زیاد دەكات. بۆیە دوای چەند سالێك ئەوجا دەستدەكرێ بەفراوان كردنی تا بەو ڕێژەیە بەردەوام تەواوی خۆڵو خاشاكی شاری سلێمانی چارەسەر بكرێ.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









