“بریارەكانی قوباد تاڵەبانی كاریگەری باشیان هەبووە لە نەمانی قاچاخچێتی”

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ ڕێگرتن لە قاچاخچێتی و كاری نایاسایی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە لە نەمان و كۆتای هێنان بە هارودەكردنی كاڵاو شمەك بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی، بۆ ئەمەبەستەش هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە كە بە تەواوی كۆتایی بەو دیاردەیە بهێنین.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێشتریش هەر بەردەوام بووین لە ڕێگەگرتن لە هەر كارێكی نایاسایی و هاوردەركردنی كاڵاو شمەك بە شێوەی قاچاخ، بەڵام دوای بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ ڕێگرتن لە قاچاخچێتی و بازرگانیی نایاسایی، بووەتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆمان كە چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك نەكەین بۆڕێگریكردن لە هەر كارێكی نایاسایی و قاچاخچێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستاشدا هەوڵەكانمان زیاتر چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە ڕابردووشدا كارێكی نایاسایی یان قاچاخچێتییەك بوونی هەبووبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بنبڕی بكەین، بۆ ئەومەبەستەش جێەجێكاری هەر بڕیارێكیش دەبین كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە دەربچێت تایبەت بە نەهێشتنی كاری نایاسایی و قاچاخچێتی.
وتەبێژەكەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو پشتیوانییەی كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێماندەكرێت، دەتوانین زیاتر دەستكراوەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی زیاتر توندوتۆڵ كردنی ڕێكارەكان و گرتنەبەری میكانزمی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی قاچاخچێتیی و كاری نایاسایی تا ئەوكاتەی بەتەواوی كۆتایی بەو دیاردەیە دێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









