
SNN
تا ئێستا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی په‌تای كۆرۆنا و درووستبوونی گۆڕاوه‌كانی، زانایان و توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت زیاتر له نه‌خۆشییه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ بزانن.
توێژه‌رانی به‌رازیل گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌نۆچكه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت بگاته چینه‌كانی تۆڕی چاو و زیانێكی زۆری پێبگه‌یه‌نێت.
كارلا ئهراوجۆ سیلڤا، له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه له “ریۆ دی جانیرۆ”ی به‌رازیل روونیكرده‌وه، چاو یه‌كێك له قوربانییه‌كانی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ده‌ركه‌وتووه، كه په‌تاكه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ تۆڕی چاو هه‌یه و تێكچووی تۆڕی چاو ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
تۆڕی “JAMA”ی زانستی بڵاویكرده‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا كراوه، كه تێكچوونی تۆڕی چاو په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
ئاماژه به‌وه كراوه، توێژه‌ران پێیان وایه تا ئێستا روون نییه، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له تۆڕی چاو رووده‌دات، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، یان له رێگه‌ی جێهێشتنی ئه‌و تهنۆچكانهی ڤایرۆسه‌كه و له خوێن درووستی ده‌كات و ده‌گاته تۆڕی چاو.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه 2 پیاو و ژنێك دوای مردنیان به كۆرۆنا له چاودێری چڕ، هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردیان بۆ كرابوو، سییه‌كانیان ته‌واو به ڤایرۆسه‌كه په‌كی كه‌وتبوو، ته‌مه‌نیان له نێوان 69 و 78 ساڵی بووه.
بۆ ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندی ڤایرۆسه‌كه تۆڕی چاو، تیمه‌كه رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی زنجیره‌یی ڤایرۆسه‌كه (real-time reverse polymerase chain reaction and immunological methods)، هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تۆڕی چاو پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیان كرد، ، له رێگه‌ی تیلیسكۆبی خانه‌یی، له رێگه‌ی چینه‌كانی ناوه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی خانه‌كان، له هه‌ر سێ جهستهكهدا پڕۆتینی ئێس و ئێن كۆڤید19 بینراوه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









