کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنوری بیلارووسیا و لیتوانیا گیانی لەدەستدا

SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنووری لیتوانیا كوژراوە و لەمبارەیەوە بەدواداچوون بۆ هۆكارەكەی دەكرێت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووە، باڵیۆزخانە عێراق لە مۆسكۆ بەدواداچوونی ورد بۆ ڕووداوی گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنووری نێوان بیلارووسیا و لیتوانیا دەكات.
داواشیکرد، چیتر هاووڵاتیانی عێراقی خۆیان نەكەنە قوربانیی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەكان.
جێی باسە پێشتر بەرپرسانی بیلارووسیا گیان لەدەستدانی گەنجێكی عێراقی لە دۆخێكی نادیاردا راگەیاندبوو، دوای ئەوەی گەنجەكە لە دۆخێكی تەندروستیی زۆر خراپدا لە سنووری لیتوانیاوە بەرەو بیلارووسیا گەڕابووەوە.
هاوکات ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلارووسیا فەرمانی کرد بە کردنەوەی دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنوری ئەو وڵاتە و لیتوانیا، دوای ئەوەی سوپای وڵاتەکەی تەرمی پەنابەرەکەیان لە شاری مێدینینکای دۆزییەوە.
ماوەیەکە کۆچبەرانی عێراقی بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا روودەکەنە بیلارووسیا، بەو هۆیەشەوە حکومەتی لیتوانیا کە ئەندامە لە یەکێتی ئەوروپا رێکارەکانی لە سەر سنوور توندکردوەتەوە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









