
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە تا ئێستا ناردنی 200 ملیاردینار لەلابەغداوە بۆ هەرێم هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكراوە هەركات دەستبەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش كرا ئەو بڕە پارەیەش ڕەوانەی هەرێم دەكرێت كە دەكەوێتە دوای 15ی مانگ، هاوكات دابەشكردنی مووچەش لەهەرێم لەكاتی خۆیدا دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای هەریم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لێرەو لەوێ باس لەوە دەكرێت كە گوایە وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەم مانگە ئامادە نییە 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت دوورن لەڕاستییەوە، چونكە مانگی پێشووش بەهەمان شێوە وەزیری دارایی عێراق ناڕازی بوو بڵام دواجار هەر ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمەریكا و شاندی هەرێمیش لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق لە ئەمەریكا كۆبوونەتەوە و سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوەتە شاندەكەی هەرێم كە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەردەوامی دەبێت و هیچ گرفتێك نایەتە پێش، بۆیە ئەوەی دەوترێت دوستكردنی دڵەڕاوكێە لە لای هاووڵاتیان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەە، بە دڵنیاییەوە لە 25ی مانگ دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچە و خۆشبەختانە داهاتی ئەم مانگەش بە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو زیادیكردووە، بۆیە لەگەڵ گەیشتنی 200 ملیار دینارەكە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت بە بێ لێبڕین.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









