
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە 240 گەشتیار و کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی عێراق لە بێلاڕوسیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وتی: گەشتێکی ئاسمانی تایبەت رێکخراوە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی کە لە بێلاڕوسیا و سنوورەکانی نێوان ئەو وڵاتە و لیتوانیا گیریانخواردووە، ئەو کەسانە ژمارەیان 240 کەسە کە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
ناوبراو باسی لەوەکرد لەگەڵ دیبلۆماتکارانی بێلاڕوسیادا هەماهەنگی دروستکراوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو گەشتیار و کۆچبەرانە.
لەوبارەیەوە لیناس لینکێڤیوس وەزیری دەرەوەی لیتوانیا وتوویەتی ئەم شەپۆلەی کۆچبەران لەنێوان بێلاڕوسیا و لیتوانیا پرسێکی سیاسی بوو لەنێوان بێلاڕوسیا و ئەوروپادا و کاردانەوەی بێلاڕوسیابوو لەبەرامبەر ئەو سزایەی ئەوروپا خستبوویەسەر، بێلاڕوسیا دەیوست لە تۆڵەی ئەوەدا توندوتیژی و تاوانکاری لە ئەوروپا بڵاوبکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









