وەزارەتی بازرگانی: سێ هەزار و 919 كارگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
راوێژكارێكی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئاماژە بەوەدەكات: “لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 919 كارگەی گەورە و مامەناوەند لە وەزارەت تۆماركراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 350 كارگەیان لە كاردان زۆرترین كارگەی كە لەكاردان لە پارێزگای سلێمانیدا و ئەو كارگانەشی لە قۆناغی دروستكردندان زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن”.
فەتحی محەمەد، راوێژكاری پەیوەندییەكانی ئابووری لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 919 كارگەی گەورە و مام ناوەند و بچوك لە وەزارەتی پیشەسازی تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی كارگە لە هەرێمی كوردستان دەكەونە سنووری پارێزگای هەولێر كە ژمارەیان دوو هەزار و 805 كارگەیە، لە پارێزگای سلێمانی هەزار و 40 كارگە و لە پارێزگای دهۆكیش 371 كارگە تۆماركراون، هاوكات زۆرترین ژمارەی ئەو كارگانەی كە لە كاردان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و زۆرترین ئەو كارگانەشی كە لە قۆناغی دروستكردندان دەكەونە پارێزگای هەولێر، تا ئێستاش پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پارێزگای سلێمانی ئەژمار دەكرێت بۆیە هیچ كارگەیەكی تۆماركراومان لەو پارێزگایەدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە كۆی ئەو كارگانەی لە وەزارەتەكەمان تۆماركراون دوو هەزار و 350 كارگەیان بەردەوامن لەكاركردن و بەرهەمیان هەیە، ئەوانی دیكە لە قۆناغی دامەزراندندان، هاوكات لە كۆی ئەو سێ هەزار و 919 كارگەیە تەنها 33 كارگەیان حكومین لەو 33 كارگەیەش 19 كارگەیان بە كرێ دراون بە كەرتی ئەهلی، بەڵام تا ئێستا نازانین داهاتی ساڵانە و مانگانەی كارگەكانی هەرێم چەندە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی و خاوەنداری دەكرێن”.
ئەو ڕاوێژكارەی وەزارەتی پیشەسازی ئەوەشی خستەروو: ئەو دوو هەزار و 350 كارگەیەی كە لەئێستادا لەكاردان توانیویانە هەلی كار بۆ زیاد لە 58 هەزار هاووڵاتی بڕەخسێنن كە بەشێك لەو كەسانەی لەو كارگانە كاردەكەن كرێكار و ئەندازیاری بیانین، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئیستا زیاد لە دوو ملیار دۆلار بە تێچووی دامەزراندنی ئەوكارگانە خەمڵێندراوە”.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









