هەناردەی نەوتی ئێران دوو هێندە زیادیکردوە و ئەمریکاش سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنێت

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
ئاستی هەناردە و داهاتی نەوتی ئێران بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزبوەتەوە، ئەمریکاش سزای نوێی بەسەر کەرتی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ئۆپێک لە حەوت مانگی رابردوودا ئێران بە شێوەی مامناوەند هەر بەرمیلێک نەوتی بە 65 دۆلار فرۆشتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو هەربەرمیێکی بە 35 دۆلار فرۆشتبوو.
راشیگەیاندوە، ساڵی رابردوو ئێران رۆژانە دوو بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنابوو، بەڵام ئەمساڵ گەیاندوویەتیە سەرووی 2 ملیۆن 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
هاوکات ئامارەکانی کۆمپانیاکانی چاودێری نەوتهەڵگرەکان دەریدەخات لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئێران رۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش دوو هێندەی بڕی نیوەی یەکەمی ساڵی رابردووە.
لەلایەکی ترەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیای و کەسایەتیان خستوەتە لیستی سزاکانیانەوە، کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵیان هەبووە لە فرۆشتن و بە بازاڕکردنی نەوتی ئێران.
ساڵی 2018 دوای ئەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر حکومەتی تاراندا سەپاندەوە، هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزمترین ئاست دابەزی، ئەوەش زەبری گەورەی لە ئابوری ئەو وڵاتەدا، بەڵام دوابەدوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا و دەستپێکردنی دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، هەناردەی نەوتی ئێران رووی لەهەڵکشان کردەوە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









