
گەیشتنی کاروانی ڤاکسین
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە نیو ملیۆن ژەمی ڤاکسینی جۆری فایزهرى ئەمریکى بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گەیشتە عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “ئهم كاروانه بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیو تۆلەر و شاندی یاوەری، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەندروستی گشتی وەزارەت، ڕیاز عەبدولئەمیر ئەلحەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکیەکان عەلی بهلداوى، پسپۆری کیمادیا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەیف ئەلبەدر، تیمی زانیاری وەزارەت و کۆمەڵێک میدیا وەرگیراوە”.
وەزارەتی تەندروستی راشیدەگەیەنێت، هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەموو وڵاتان و ئەوانەی هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و ستافەکەی دەکەن بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی پانتایی کۆرۆنادا بەرز نرخێنراون.
شایەنی ئاماژە پێکردنە، سەرجەم ئەو ژەمە ڤاکسینانەی کە دێتە عێراق لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی و لەژێر چاودێری خۆیاندا بەشێکی دەنێردرێتە هەرێم و هەرێمیش لە رێگەی بنکە تەندروستییەکانەوە دابەشی دەکات بەسەر هاووڵاتیاندا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









