عێراق دەستپێکردنی ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیاند

SNN
حکوومەتی عێراق، دەستپێکردنی ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئامانجی گێرانەوەی پارە بەقاچاغبراوەکان بۆ دەرەوە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستی پێ کردووە ئەوەیش بە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکان کە لە 2021ەوە تا 2024 بەردەوام دەبێت.
باس لەوەشکراوە، بە ھەماھەنگیی لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکان، کە خاوەن شارەزایی و لێھاتووین لە بواری گێرانەوەی پارە بەقاچاغبراوەکان و دەستگیرکردنی کەسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی، کار دەکرێت بۆ گێرانەوەی پارە بەقاچاغبراوەکان بۆ دەرەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش ھاتووە “ستراتیجییەتیەکە کاراکردنی بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەستنیشانکردنی دیاردەکانی گەندەڵی لەگەڵ دابینکردنی دەرفەتی راھێنان و پەرەپێدان بە توانای کادیرەکانی دامەزراوە و کەرتە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت “.
ساڵی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی پێکھێنابوو و ئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی گەندەڵکارانیشی بە ھێزێکی تایبەت راسپاردبوو.
هەروەها لە 23ی ئایاری ئەمساڵیشدا، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئاشکرایکردبوو کە لە ساڵی 2003وە، 150 ملیار دۆلار لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی گەندەڵی، بەقاچاغ براونەتە دەرەوە.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
تشرینی یهكهم 26, 2026عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 خولهك لهمهوپێش -
هەڵبژاردنی گشتیی لە ئیسرائیل دەستیپێکرد و چارەنووسی سیاسیی نەتانیاهۆ یەکلادەکرێتەوە
24 خولهك لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 خولهك لهمهوپێش -
هەڵبژاردنی گشتیی لە ئیسرائیل دەستیپێکرد و چارەنووسی سیاسیی نەتانیاهۆ یەکلادەکرێتەوە
24 خولهك لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









