نرخی سەوزە و میوە بەرزبووەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لە هۆكارەكەی دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رايگەياند: “بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ كە باجی لەسەر بەروبومی دەرەكی داناوە و نرخی سەوزە و ميوە بەرزبووەتەوە، بەڵام لە پێناو بەرژەوەندی گشتی پێدچوونەوە بەو بڕیارانەدا دەكرێت”.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “چەند رۆژێكە نرخی سەوزەو میوە و پێداویستی خۆراكی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە عەلوەی سلێمانی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بە تایبەت بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ كە لە 2021/6/15 دەرچووە تایبەت بە دانانی باج لەسەر هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ ئەوەی بەروبومی ناوخۆیی ساغ ببێتەوە و جوتیارانی هەرێم توشی زەرەرو زیان نەبن”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە ڕۆژانە ڕاپۆرتی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەین بۆیە ئەگەر نرخەكان لەمە زیاتر بەرز ببێتەوە بێگومان وەزارەتی كشتوكاڵیش لەبەرژەوەندی گشتی پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی دەكات و ئەو باجەی لەسەر هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی دانراوە یان كەمدەكریتەوە یاخود لادەبرێت، چونكە ناكرێت هاووڵاتیان نرخەكانیان لەسەر زیادبكرێت”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ هەر كیلۆیەك تەماتە هەزار و 250 دینار و خەیار بە هەزار دینار دەفرۆشرێت لە عەلوەكان دواتر فرۆشیارەكانیش كرێی گواستنەوە و قازانجی خۆیان دەخەنەسەر تا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان، بۆیە ئەگەر بزانین بەرهەمی ناوخۆیی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و بەشی پێداویستی ناوخۆیی ناكات ئەوا لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە پێداچوونەوە بە بریارەكانیاندا دەكریت و نرخەكان هەرزان دەكرێت”.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









