
SNN
کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی لە ماڵپەڕی خۆیەوە رایگەیاندووە: لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەمان دەهێنرێت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی بنەباوی و میران.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە گرێبەستەکەیان لە هەردوو کێڵگەی بنەباوی و میران کۆتایی پێدێت، دەشڵێت: ئێمە خوازیارین لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە دانوستان کێشەکەمان چارەسەربکەین و کێشەکە نەگاتە دادگا بە ئامادەبوونی لایەنێکی نێودەوڵەتیی.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لە ساڵی 2019دا گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژوو کردووە، بۆیە ئێستاش ئامادەن هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن و هیواداریشن حکومەت پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەوە کە واژوویان کردووە.
لەبەرامبەر ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی، حکومەتی هەرێم، بەپێی یاسایەک كە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەر کۆمپانیایەک نەتوانێت لە کێڵگە نەوتییەکان لەوادەی خۆی پەرە بە کێڵگەکان بدات، ئەوا ڕێککەوتنەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی لە چوار کێڵگەی نەوتی لە هەرێم کاری وەبەرهێنان و دەرهێنانی نەوت دەکات و وەک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دیارە، نایەوێت دەستبەرداری ئەو دوو کێڵگە نەوتییە بێت، لە کاتێکدا لە هەردوو کێڵگەی نەوتی “تەق تەق” و “تاوکێ” کۆمپانیاکە سەرقاڵی کارکردنە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









