
SNN
ئەو شوێنەوارانەی لە سەردەمی شەڕی داعش یان روخانی رژێمی سەدام تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، لەئێستادا بەشێکیان لە وڵاتی بەریتانیان و لە رێگەی ماڵپەڕێکەوە بە نرخێکی زۆر هەرزانتر بەراورد بە بەهاکەی، دەفرۆشرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ماڵپەڕی لایڤ ئۆکشنێر کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرای ئۆنڵاین، چەندین پارچە شوێنەواری بەهاداری عێراقی داناوە بۆ فرۆشتن کە بەهاکەی لە سەدان بۆ هەزاران دۆلاردایە.
یەکێک لە شوێنەوارەکان تەختە قوڕینەیەکی سەردەمی سۆمەرییەکانە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە و بە نرخی 600 دۆلار فرۆشراوە و بەبێ هیچ گرفتێکی یاسایی گەیشتووەتە دەست کڕیارێک لە ناوچەی وێست سوسێکس لە بەریتانیا.
خاوەنی ئەو مەزادە کە قسەی بۆ ئاژانسەکە کردووە باسی لەوەکردووە کە کێشەی بەقاچاغبردنی شوێنەوار لە راستیدا بوونی هەیە و پارەیەکی زۆر دەکات بۆیان.
ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە ژمارەی ئەو شوێنەوارانەی کە لە عێراق تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە لە هەژمارکردن نایەت، هۆکاری ئەو دیاردەیەش بۆ گەندەڵی و بوونی هێزی چەکدار و جەنگە جۆراوجۆرەکان دەگەڕێنێتەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە داعش نزیکەی دوو ملیار و 680 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە لە فرۆشتنی ئەو شوێنەوارانەی کە تاڵانیکردوون.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









