سەعید کاکەیی: گرەنتی نادرێت هەڵبژاردن بەبێ ساختەکاری بەڕێوەبچێت

SNN
سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “پێشبینی دەکەین ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق ساختەکاری تێدا بکرێت و ناتوانرێت گرەنتی ئەوە بدرێت کە بەبێ ساختەکاری بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا رادەیەک رێگری لێدەکرێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە سەرباری ئەوەی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کردووە بۆ ساڵی داهاتوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواودەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.
وتیشی: “لەسەدا 71ی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە لە عێراق کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە زیادیکردووە”.
لەبارەی یەکریزی نێو ماڵی شیعە و یەکهەڵوێستییان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وتی: “نێو ماڵی شیعە بە گشتی پەرتەوازەییەکی زەقی پێوەدیارە، تا رادەیەک لایەنە شیعەکان ئامادەی هەڵبژاردن نین”.
قسەکانی سەعید کاکەیی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنج لایەنی شیعە کە پێکدێن لە رەوتی سەدر، هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمە. کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەوەی کە ئایا هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەکەم بکرێت یان نا.
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار لەگەڵ نوێنەری کۆمسیۆن و نەتەوەیەکگرتووەکان دوا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا نیشانبدەن و لە کۆبوونەوەیەکیاندا ئەگەری دواخستن یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەکلادەکەنەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









