“ئەوەی خۆی بە يەکێتی بزانێت دەنگ بە مەبدەئی يەکێتی دەدات نەک شەخس”

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و خۆ ئامادەكردنی لیستی هاوپەیمانی بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە، ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكان لەسەر پشكی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات ئەو قوربانی و شەهیدانەی ئێمە داومانە لە پێناو كوردستان و مانەوەی یەكێتیدا بووە و ئەوكەسانەشی بەڕاستی خۆیان بەیەكیتی دەزانن دەبێت دەنگ بە مەبدەئی یەكێتی بدەن نەك بەشەخس.
عوسمان سێدەری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكان لەسەر پشكی یەكێتی بەSNN ی ڕاگەیاند: پێم سەیرە كاتێك كە هەرچی سەركردە و بەرپرسی بالای یەكێتی هەیە بەهۆی ڕێبازی یەكێتی و مام جەلالەوە دروستبووە، ئەگەر كەسێك بەڕاستی یەكێتییە دەبێت دەنگ بە مەبدەئی یەكێتی بدات نەك شەخس و كەسێكی دیاریكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە بە درێژایی مێژوو بەوجۆرە كارمان كردووە كە وتە گرنگەكەی (مام جەلال)مان كردووەتە بەرنامەی ژیانمان كە دەڵێت” مانەوەمان و سەروەریمان بەندە بە یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە” بەراستیش وایە چونكە ئەو كەسانەی كە ئێستا لە ئاستێكی باڵادان و شانازی بەخۆیان و بەدەوروبەرەكەیانەوە دەكەن هەر بە هۆی یەكێتییەوە بووە ئەو ناوبانگەیان بەدەست هێناوە و بوونەتە كەسانی ناسراو، دەبێت ئەوانیش بەوەفا بن بەرامبەر بە ڕێبازەكەی مام جەلال و یەكێتی نشتیمانی كوردستان”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی بالای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان جەختی لەوەشكردەوە: “ئەو كەسانەی كە شوێن سۆز و عاتیفە كەوتوون خۆیان بە یەكێتی دەزانن دەبێت بە ئاگا بێنەوە و بزانن كە ئەوان تەنها یەكێتیان لا مەبەست بێت نەك شەخس و بەرژەوەندی تایبەتی، ئەمە ڕێگا دروستیەكە بۆ ئەوەی بەهەموومانەوە بتوانین درێژە بە مانەوەی یەكێتی بدەین و یەكێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆمان بەركا نەهێنین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








