
SNN
پەرلەمانتارێکی سەر بە فراکسیۆنی بەیارق ئەلخێر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی عێراق بۆ 21ی نیسانی ساڵی داهاتوو دوابخرێت”، سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیش هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە.
محەمەد خالیدی رایگەیاندووە: هەفتەی داهاتوو سێ سەرۆكایەتییەكە (سەرۆكایەتی كۆمار، ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان) لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنەكەی تشرینی یەكەم و تێیدا، دواخستنی هەڵبژاردنەكە رادەگەیەندرێت، هەڵبژاردنەكە دوادەخرێت بۆ 21ی نیسانی ساڵی داهاتوو.
ئەو پەرلەمانتارە، جەختیشی لەوەكردۆتەوە كە ئەستەمە هەڵبژاردنەكەی عێراق بكرێت، لەكاتێكدا رەوتی سەدر، لێی كشاوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری بۆ کردووە، بەڵام بەشێک لە لایەنەکان لەگەڵ دواخستنیدان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









