ماکرۆن: ئەنجامدانی لوتکەی بەغدا بە مانای سەرکەوتنە بۆ عێراق

SNN
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی لوتکەی بەغدا رایگەیاند: بانگەشەی عێراق بۆ ئەنجامدانی وەها کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە مانای سەرکەوتنی عێراق دێت و ئێمەش بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و پارێزگاری لە سەربەخۆیی خاکی عێراق.
ماکرۆن وتیشی، “کۆبوونەوەی بەغدا بە مانای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم وڵاتانە دێت کە بەشدارن، جەختیشی کردەوە کە پاریس و بەغدا پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆ و داعش لە ناوچەکەدا”.
لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ماکرۆن وتی” نەتەوە یەکگرتووەکان بە وردی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجامەکەی ئەکات، ئەنجامدانی هەڵبکاردنیش لەکاتی خۆیدا بەمانای سەرکەوتنی عێراق دێت، ئەوەش شەرەفێکی گەورەیە گەر بتوانین هاوکاری وڵاتی عێراق بکەین تا لەم هەڵبژاردنەیدا سەرکەوتووبێت”.
لای خۆشییەوە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لە کۆبوونەوەی لوتکەدا وتی” عێراق رۆڵی ناوەند دەبینێت لە بەردەوامیدانین بە گفتووگۆ و لێکتێگەیشتنی ناوچەی”.
راشیگەیاند: کۆبوونەوەمان ئەمڕۆ لەم هۆڵەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە عێراق گەشەی سەندووە و بەرەو پێشکەوتنی بەردەوام هەنگاو دەنێت، پشتیوانی هەموو جۆرەی عێراقیش دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سەر سنوورەکان، پشتیوانی بەردەوامی ئەم خاکەش دەکەین تا بە سەرفرازی و سەربەخۆی بمێنێتەوە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لووتکەی بەغدا رایگەیاند، “گرێدانی ئەو کۆنگرەیە لە بەغدا بەرجەستەی رۆڵی عێراق دەکات بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دونیا هەبێت کە لەسەر بنچینەی هاریکاری و تەواوکاری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و زاڵبوون بەسەر زمانی گفتوگۆ و هاوبەشی و رێزگرتنی بەرامبەر بونیادنرابێت”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “عێراق لە قۆناخی رابردوودا لەسەر ئاستی جیاواز رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووەوە، بەڵام توانیی هەنگاوی فراوان بنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانە بە ئیرادەی گەلەکەمان و پێداگری لەکارکردن و ژیان لە پێناو داهاتووێک کە شایستەی بێت، بە یارمەتی سەرجەم برایەکانی و دراوسێیەکانی.”
ئەمڕۆ شەممە 28-08-2021 کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بە گوتارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









