راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بڵاوکرایەوە

SNN
لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی لە راگەیەنراوی کۆتایی خۆیدا باسی لەوەکردوە: “ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاریی ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به هامه‌هه‌نگی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتاندا هه‌بێت”.
رۆژی شەممە 28ی ئاب لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به به‌شداری 9 وڵات و سێ رێکخراو به‌ڕێوه‌چوو، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش راگەینراوی کۆتایی بڵاوکرایەوە، کە تیایدا هاتووە: “ئه‌نجامدانی لوتكه‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق پشت به سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و یه‌كسان بۆ هاریكاری ئه‌رێنی ده‌به‌ستێت له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیدا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “ئاماده‌بوانی لوتكه‌ی به‌غدا جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك كه نوێنه‌رایه‌تی خواستی گه‌له‌كه‌ی بكات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه باسی لهوهكردوه، “ناوچه‌كه روبه‌ڕوی چه‌ندین ئاڵنگاریی ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هامه‌هه‌نگی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتاندا هه‌بێت و هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا”.
باس لەوەشکراوە: “به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌غدا، جه‌ختیان له پاڵپشتی و پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه”.
لوتکەکە بە بەشداری سەرۆک و نوێنەرانی وڵاتانی فەرەنسا، ئوردن، میسر، ئیمارات، قەتەر، کوەیت، ئێران، سعودیە و تورکیا و هەر یەک لە رێکخراوەکانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و رێكخراوی هاریكاری كه‌نداو ئه‌نجامدرا.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








