ئاسۆ حەوێزی: وەرگرتنی ڤاکسینمان لەلایەن مامۆستایانەوە نەکردووەتە مەرج

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ نزیك بوونەوە لە وادەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2021- 2022 لە ئێستادا قسەوباسی گەرم لە نێوان مامۆستایاندا ئەوەیە كە مەرجە مامۆستایان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا خۆیان كوتابێت پاشان ڕێگەیان پێدەدرێت دەوام بكەن، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی مەبەستمانە زۆرترین مامۆستا ڤاكسین وەربگرێت بەڵام هێشتا نەمان كردووەتە مەرجێكی ناچاری.
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: وەك ئەو پلانەی كە هەر لە سەرەتای بەدەستگەیشتنی ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان دامانڕشتووە مەبەستمانە زۆرترین هاووڵاتیان لە چین و توێژە جیاوازەكان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری بە كۆمەڵ لەدژی ڤایرۆسەكە دروست بكەین، لەو چوارچێوەیەشدا مامۆستایان وەك توێژێكی گەورە زۆر گرنگە بەلامانەوە كە زۆرترین رێژەی مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن پەكی نەكەوێت لە ساڵی نوێی خوێندندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تا ئێستا وەرگرتنی ڤاكسینمان لە لایەن مامۆستایانەوە نەكردووەتە مەرج بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ساڵی خوێندن دەوام بكات، بەڵكوو ئێمە لە سەنتەرەكانی كوتانی ڤاكسین لە شاروشارۆچكەكان ڕۆژێكمان تایبەتكردووە بۆ ئەوەی تەنها مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن، بۆیە ئەگەر وەرگرتنی ڤاكسین بكەین بە مەرج دەبێت رێژەی پێویستی ڤاكسینیش دابین بكەین.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ناوەندەكانی خوێندن زۆرترین بەركەوتن و تێكەڵاوبوون هەیە زۆر گرنگە بەلامانەوە كە هەموو ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە وەرگرتنی ڤاكسین و جێبەجێكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی لە لایەك پرۆسەی خوێندن پەكی نەكەوێت لەلایەكی دیكەش ناوەندەكانی خوێندن نەبنە هۆی زیاتر بوونی بلاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتەكانی وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی لەكاتێكدا كە وابڕیارە لە 14/9/2021 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دەستبكرێتەوە بە ساڵی نوێی خوێندنی 2021 – 2022
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









