ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی نان و بەنزین یەکێکن لە تەوەرەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆببنەوە و لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش باس لە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، دابینکردنی نەوتی سپییە بۆ هاونیشتمانیان و بەرزبوونەوەی نرخی نان و سەموون دەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە باس دەکرێن:
یەکەم: خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دیالۆگی ستراتیجیی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە رۆژانی 22 بۆ 28ی تەممووزی 2021 لە واشتنتن دی سی بەڕێوەچوو.
دووەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و دارایی و ئابووری و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
سێیەم: خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە 29-08-2021 سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەو بوارەدا.
چوارەم: خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









