هەرێم كەمال ئاغا: داكۆكییەكانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی كوردستان نابێت لەبیر بكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی سێی هەولێر ئاماژە بەوەدەكات ئێمە شانازی بەو هەوڵە بەردەوام و دەستكەوتە گەورانەی قوباد تاڵەبانی دەكەین كە لە ڕابردوودا بۆ خەڵكی كوردستان بەدەستهێناوە بەتایبەت داكۆكیكارێكی سەرسەختی بەدەستهێنانی مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بوو لە بەغدا، بەشانازیكردن بەو دەستكەوتانەوە ئێمە خۆمان كاندید كردووە.
هەرێم كەمال ئاغا، كاندیدی ژمارە ( 20 )ی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: خەڵكی كوردستان بەگشتی و خەڵكی هەولێر بەتایبەتی دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن كە لیستی هاوپەیمانی كوردستان زادەی كۆمەڵێك ڕابردووی مێژوویە كە لە ڕووی خزمەتكردن و هەستی نیشتمانی و خزمەتگوزارییەوە هاوكات لەڕووی ئەو داكۆكیانەی كە ( قوباد تاڵەبانی) بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا ئەنجامی داون لەبارەی دابینكردنی مووچە و چارەسەركردنی كێشەی جوتیاران ئێمە شانازییان پێوەدەكەین پشت بەستن بەو خزمەتانەی كردوومانن خۆمان كاندیدكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەهەولێر نوێنەرایەتی ئەو تیمە بەهێزە دەكەین كە كۆڵیان نەدا چەندین جار سەردانی بەغدایان كرد بۆ ئەوەی مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەدەستبهێنن و لە ئەنجامیشدا توانیان سەركەوتووبن بێگومان لەداهاتووشدا بەهەمان بەرنامە و پلان كاردەكەین كە لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بێت بۆیە گرنگە هاووڵاتیانیش ئەو خزمەتانە لەبیر نەكەن، دەنگدانیان بە لیستی هاوپەیمانی دەنگدانە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەریم و بەغدا.
ئەو كاندیدەی یەكێتی لە بازنەی سێی هەولێر جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە پێمان وایە چارەسەركردنی كێشەكانی كورد لە بەغدا دەكرێت نەك لە تاران و ئەنقەرە، بۆیە دەمانەوێت مافەكانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی دەستور بەدەستبهێنین بۆ ئەو مەبەستەش لیستی هاوپەیمانی و یەكێتی كەسانی شارەزا و پسپۆڕی كاندیدكردووە كە لەتوانایاندا هەبێت ئەو ئەركە لە ئەستۆبگرن، بۆیە ئێمە گەشبینین بە سەركەوتنمان لە هەولێر و دەوروبەری.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ پارێزگای هەولێر 16 كورسی دیاریكردووە كە دەبێت كورسییەكیان كۆتای ژنان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە هەولێر بە حەوت كاندید بەشداری هەڵبژاردنەكانی كردووە كە وابریارە لە 10/10/2021 بەڕێوە بچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









