حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی هۆشدارییەکی پاسداران دەدەنەوە

SNN
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەر هەڕەشەکانی ئێران داوای لە هەموو لایەنێک کرد سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێن و بە هەڵوێست و کردەوەی خۆیان لە بەرانبەر ئەو هەوڵە تێکدەرانەیەی ئێراندا بوەستنەوە، وتیشی: “ئێران بوونی ئێمەی کردووەتە پاساو بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و دەستوەردان کردن”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بە گوێرەی ئاگادارییەک کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە درێژەی کارنامەی ڕەشی پڕ لە تاوان و پەلاماردان و کاولکاریی خۆیدا، هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئەوانەوە دەکرێنە ئامانج و لێیان دەدرێت. لە کەس شاراوە نییە کە ئەو شوێنانەی ئێران هەڕەشەی لێدانیان دەکات، شوێنی ژیانی پەنابەرانی سیاسی و خەڵکی مەدەنی و لەوانە سەدان ژن و منداڵی پەنابەرە کە بەهۆی سیاسەتی مرۆڤکوژانە و سەرکوتکارانەی ئەو رژێمە ئازادیکوژە خاک و وڵاتی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوونە”.
دەشڵێت: “لە لایەکی دیکەشەوە بوونی خەباتکارانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان تەنیا بیانوویەکی پووچە بۆ کاولکاری و دەستێوەردانەکانی ڕێژیم و لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی بۆ دژایەتیکردنی ماف و مەوجوودیەتی نەتەوەی کورد هیچ پێویستی بەوە نییە دژایەتیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە بیانوو، چوونکە هەموان دەزانن کێشەی ئەو ڕژیمە لەگەڵ سەقامگیری و تەناهی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستانە و لەو بوارانەشدا کە پێوەندییەکی ئەوتۆی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە نەبووە، ئەو دوژمنکارییەی ئێران بەنیسبەت گەلی کوردەوە هەر بووە و لە داهاتووشدا هەر دەبێت”.
ئاماژەش بەوەدەکات: “دیارە ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنی سنوور و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتانی دراوسێ، هەڕەشە لە گیان و ماڵ و سامانی خەڵکی مەدەنی و نانەوەی ئاژاوە و بشێوی لە ناوچەکەدا دەکات و ئەو ڕژێمە بە خولقاندنی کارەسات و کوشتن و تێرۆر و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی خووی گرتووە و شوناسی خۆی لەگەڵ قەیران و ناسەقامگیری گرێ داوە. ئەو هەڕەشانە لەکاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپیری هەڵبژاردنێکی گشتی دەچن و هەموو هەوڵی بەرپرسانی سیاسی و لایەنە حیزبی و حکوومییەکانی ئەو وڵاتە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سیاسیی هەڵبژاردن لە عێراقدایە و ئەم هەڕەشەیەی ڕێژیمی ئێران دەکرێ بە هەوڵێکی دوژمنکارانە بۆ تێکدانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و شڵەقاندنی کەشی سیاسی بە مەبەستی ئاسانکردنی دەستێوەردانەکانی خۆی لێک بدرێتەوە”.
راشیگەیاندووە: “کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵاتدا تووشی دەیان قەیرانی چارهەڵنەگر بووە و لە ماوەی تەمەنیدا وا ڕاهاتووە کە بۆ خۆدزینەوە لە چارەسەریی قەیرانێک، قەیرانێکی دیکە بخولقێنێت. هەربۆیە ئەمجارەش بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە دۆخی سیاسیی ناوچەکە و دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەمبەر تاوان و دەستدرێژییەکانی، پێی وایە بە چاوسوورکردنەوە لە خەڵکی مەدەنی و هەڕەشە لە ماڵ و حاڵی پەنابەرانی سیاسی، دەتوانێ کاریگەری لەسەر ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد و ڕێکخراوە خەباتکارەکانی دابنێت و بە ئامانجە گڵاوەکانی خۆی بگات. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نائاساییدا کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە ماڵ و حاڵی خەڵک و هەر جۆرە تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی و زیانگەیاندنێک بە ژینگەی کوردستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسیار دەزانێ و داوا لە بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان، ئازادیخوازان، هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کومەڵگای نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئەو ڕێژیمە دابنێن و بە هەڵوێست و کردەوەی خۆیان، لە بەرانبەر ئەو هەوڵە تێکدەرانەیەی ڕێژیمی ئێراندا بوەستنەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند: “هۆشداریمان داوەتە حکومەتی هەرێم و عێراق کە هێرشدەکەینەسەر ئەو هێزانەی کە لە دژی ئێران دەجەنگن و لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جموجوڵ دەکەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









