ڕاستی بڕینی مووچەی خانەنشینی چەند سەركردەیەكی باڵای یەكێتی لە SNNەوە بخوێنەرەوە

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ناوی ئەو سەركردانەی یەكێتی كە لە سۆشیاڵ میدیا و هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاو دەكرێنەوە كە گوایە مووچەی خانەنشینیان بڕدراوە، دوورە لە ڕاستییەوە بەڵكوو ئەو كەسانە كەموكورتی لە دۆسیەكانیاندا هەیە و داوایان لێكراوە كەموكورتییەكان چاك بكەن ئەم مانگەش لە %25 مووچەكانیان پێدراوە لەدوای چاككردنی كەموكورتییەكان ئەوموچانەشیان بۆ دەگەڕێتەوە كە وەریان نەگرتووە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سۆشیال میدا و هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاند ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە گوایە مووچەی خانەنشینی چەند سەركردەیەكی باڵای یەكێتی بڕدراوە لە ناویاندا باس لە مووچەی (كۆسەرەت ڕەسول) كە پێشتر جێگری سەرۆكی حكومەت بووە، یاخود باس لە ( جەبار فەرمان) كە یەكەم وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بووە لەگەڵ چەند سەركردەیەكی دیكە ئەم بابەتە یان بەمەبەست بڵاو دەكرێتەوە تەنها بۆ دروستكردنی بابەتی سۆشیال میدیایە یاخود دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە نەزانی و بە هەڵدا چوون ئەو بابەتانە بڵاو دەكەنەوە و بەدواداچوونی تەواوەتیان بۆ بابەتەكە نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستی بابەتەكە بەو جۆرەیە كە لە ئێستادا كار بە یاسای چاكسازی دەكرێت بۆ بابەتی خانەنشینی پلە باڵاكان، بە گوێرەی یاساكەش ئەو كەسانەی كە هەر لە سەرۆكی هەرێم تا ڕاوێژكارێك یان بەڕێوەبەرێكی گشتی بە پلەی باڵا تۆماركراون نابێت لە %50ی مووچەكانیان وەربگرن، بۆ ئەومەبەستەش دەبێت هەموو ئەوانەی خانەنشینكراون دۆسیەكانیان پێداچوونەوەی بۆ بكرێت هەر كەموكورتییەكیان هەبێت چاكبكرێن، بۆیە پێدەچێت هەندێك لەو دۆسیانە كەموكورتی هەبێت بە نمونە ئەو كەسانەی خانەنشینكراون ساڵانی خزمەتیان نەهێنابێتەوە بۆیە هەموو كەس دەزانێت ( كۆسەرەت رەسوڵ ) یان ( جەبار فەرمان) كێیە و پلەو پۆستیان چی بووە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئێمە بەدواداچوونی جدیمان لەسەر ئەو بابەتە كردووە، هەندێك لەو خانەنشینانە كەموكورتی لە دۆسیەكانیاندا هەبووە بۆیە بە گوێرەی یاسا بۆ ئەم مانگە لە %25 مووچەكانیان بۆ خەرجكراوە و مووچەی هیچ خانەنشینێك ڕانەگیراوە، بۆیە لەدوای چاككردنی ئەو كەموكورتیانە ئەو مووچانەشی كە لێیان بڕدراوە لە مانگەكانی داهاتوو بۆیان خەرجدەكرێتەوە و دەخرێتەوە سەرمووچەكانیان.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزهیران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






