ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی” بەغدا بەنزینی تەواو بۆ هەرێم رەوانە ناکات”

بەنزینخانە
SNN
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی ئێستای بەنزین لە پارێزگای سلێمانی شکستی هێناوە و بارگرانییەکی زۆر لەسەر هاووڵاتیان بەتایبەتی شۆفێری تاکسی و خەتە گشتییە دروستبووە بەهۆی گرانبوونی بەنزینەوە.
عەلی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: رۆژانە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەچاوی خۆمان دەبنین و بەغداش پێداویستییەکانی پارێزگاکانی هەرێم بە بەنزین پڕ ناکاتەوە، هەرچەندە ناوەند بڕیاریداوە کە بەنزین بنێرێت بەڵام رێژەکەی هێندە کەمە کە پێداویستی پارێزگاکان پڕناکاتەوە و کەمی لە رێژەکەدا دروستدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەرێم رۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی، بەڵام بەغدا تەنیا یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەنێرێت لێرەدا جیاوازییە زەقەکە دەبینین، کەرتی تایبەتیش نرخەکان بە ویستی خۆیان دیاری دەکەن و رەچاوی گیرفانی هاووڵاتیان ناکەن.
ئەمڕۆ هەینی نرخی لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ لە سلێمانی 825 دینارە و نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن 975 دینارە و نرخی لیترێک سوپەر 950 دینارە.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









