داعش دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر مەخمور و کوژراو بریندار هەیە

SNN
سهرچاوهیهكی ئەمنی عیراق رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو دوو پۆلیس و سەربازێک لە هێزەکانی حەشدی عەشایەری کوژران و چواری دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئهیلوولی 2021، ئەفسەرێکی پۆلیس لە پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی خەتابی سەربە ناحیەی مەخمور.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هێرشەکەیاندا چەکدارانی داعش چەکی رەشاشی مامناوەند و سوکیان بە کارهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی هێرشەکەی داعشدا، چەکدارانی حەشدی عەشایەری لە نەینەوا، کە هێزێکی فەرمی سونییەکانە و سەر بە سوپای عیراقە، رووبەڕوویان بوونەتەوە.
به وتەی سهرچاوهكه، لەکاتی رووبەڕووبنەوەکەدا، هێزەکەی حەشدی عەشایەری کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکی بۆمبی چێنراوەوە کە لەلایەن داعشەوە دانرابوون و لە ئەنجامدا، دوو پۆلیس و سەربازێکی حەشدی عەشایەری کوژران و چواری دیکە برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا گروپی چەکداری داعش زینجیرەیەک هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی وزە و چەند بازاڕێکی میللی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست ئەنجامدا و بەرپرسیارێتی سەرجەمییانی لە ئەستۆ گرت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









