لە دواین رۆژەکانی لە کۆشکی سپی ترەمپ لە رێگەی کتێبێکەوە نهێنییەکان ئاشکرادەکات

SNN
کتێبێکى نوێ پەردە لەسەر نهێنییەکانى کۆتا رۆژەکانى دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکى سپى هەڵدەداتەوە کە لەلایەن دوو رۆژنامەنوسى دیارى ئەمریکییەوە ئامادەکراوە.
بەپێی کتێبەکە، مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە فشارى توندى لێکراوە بۆ هەڵگەڕانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن، لەکاتێکدا گوێبیستى دەنگى لایەنگرانى ترەمپ بووە لەدەرەوەى کۆشکى سپى.
ترەمپ بە پێنسى وتووە “ئەگەر ئەو کەسانە بڵێن دەسەڵاتى هەڵگەڕانەوەى ئەنجامەکانت هەیە، ئایا دەتەوێت ئەوە بکەیت”، بەڵام پێنس ئەوەى رەتکردووەتەوە.
ترەمپ دواتر جارێکى تر لێی پرسیوە “بەڵام ئەگەر چەند باشە ئەگەر ئەو دەسەڵاتەت هەبێت؟”، بەڵام پێنس لەوەڵامدا وتویەتى “نەخێر، ئەو کارە مەحاڵە”.
بەپێی کتێبەکە، ترەمپ کاتێک گوێبیستى ئەو وەڵامانە بووە، هاواریکردووە بەرووى پێنسدا و وتویەتى “تۆ تێناگەیت، دەتوانى ئەوە بکەیت، ئەگەر ئەوە نەکەیت لەئێستاوە هاوڕێم نیت”.
رۆژێک دواتر ترەمپ پێنسى بانگکردووەتەوە و هەمان داواى خستووەتە بەردەمى و بەتوڕەییەوە پێی تووە “ئەگەر ئەوە نەکەیت ئەوا ماناى وایە من کەسێکى هەڵەم هەڵبژاردووە”.
سەرەڕاى ئەو فشارانە، مایک پێنس سوربووە لەسەر هەڵوێستەکەى کە ناتوانێت دەستوەردان بکات لەو پرسەدا.
لەبارەى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، بەپێی کتێبەکە، کیس کیلۆغ راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى بە ترەمپى وتووە پێویستە تویتێک بکات بۆ یارمەتیدانى کۆنترۆڵکردنى بارودۆخەکە، ترەمپیش بە بەڵێ وەڵامیداوەتەوە، بەڵام هیچى نەکردووە و بەردەوام بووە لەسەیرکردنى تەلەفزیۆن.
ترەمپ هەروەها توڕەیی خۆى بەرووى وەزیرى پێشووى داددا رژاندووە وبەسەریدا هاواریکردووە کاتێک تەنها ئاماژەى بە “ئیدارەى بایدن” کردووە، هەروەها زۆر توڕە بووە لە کۆمارییەکان کە دژى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس بوون بەتایبەتى لە کیفن مکارسى رابەرى کۆمارییەکان لە کۆنگرێس و وتویەتى “ئەو پیاوە هەموو رۆژێک پەیوەندى پێوەدەکردم، دەیوت کە خۆشەویستترین هاوڕێمە، بەڵام خیانەتى لێکردم”.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









