عێراق: رێگە نادەین خاکی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێندرێت

ئاڵاى ئێران و عێراق | فۆتۆ: IRNA
SNN
سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق وەڵامی لێدوانێکی پێشتری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی دایەوە و وتی: “هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو راگەیەندراوەی باقری” کە تیایدا هۆشداریدابوو لە بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێم، دڵنیاییش دەداتە ئێران کە رێگە نادرێت هێرش بە ئاڕاستەی ئێران بکرێت.
سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەسەر بنەمای هەماهەنگی و دراوسێیەتی باش دروستبووە و بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆوە بینیوە بەتایبەت لەم ماوەیەی رابردوودا لەبەر ئەوە سەرسوڕمانی خۆمان نیشاندەدەین لەو راگەیەندراوەی باقری کە تیایدا باس لە جموجوڵی دوژمنکارانە دەکات لە خاکی عێراقەوە بە ئاڕاستەی ئێران”.
سەرۆکایەتی ئەرکانی عێراق دەڵێت “بە توندی رەتیدەکەینەوە کە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر دراوسێکانی بەکاربهێندرێت” داوا لە ئێرانیش دەکات دەربارەی ئەو پرسە لەسەر زمانی گفتوگۆ بەردەوام بێت لەگەڵ عێراق”.
دوێنێ محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا لەوەی بۆردومانەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و نیگەرانیشی نیشاندا لەوەی عێراق بەدەم داواکارییەکەی ئێرانەوە نەهاتووە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









