ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەهۆی مەرزەکانی عێراقەوە داهاتی باشماخ و پەروێزخان كەمیكردووە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو گەندەڵی و بێسەروبەرییەی كە لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراق دەگوزەرێت جموجولی بازرگانی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمیكردووە، بەوهۆیەشەوە ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگ لەو دوو مەرزە بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لە بەرامبەر ئەو ئاسانكارییە زۆرەی كە لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكەكانیان بووەتە هۆی ئەوەی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان تەواو ڕوو لە كەمی بكات، چونكە لەو مەرزانە ڕێنماییەكانی تەعریفەی گومرگی جێبەجێ ناكرێن هاوكات بازرگانەكانیش بەدوای دەروازیەكدا دەگەرین كە كەمترین باجیان لەسەر دانێن و بەكەمترین پارە شمەك و كاڵاكانیان هاوردە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش بە نیازین كە پێداچوونەوە بەكارەنماندا بكەین لەو دوو مەرزە بۆ ئەوەی بتوانین جارێكی دیكە بازرگانان ڕابكێشینەوە كاڵاو شمەكەكانیان لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان هاوردە بكەن، بەڵام بەمەرجێك یاسا و ڕێنماییەكان پێشێل نەكەین بەڵكوو لەڕووی تەكنیكییەوە كارئاسانیان بۆ بكەین و بە خێرایی بەدەم كێشە و گرفتەكانیانەوە بچین و نەهیڵین لەهاوردەكردنی كاڵاو شمەك زۆر دوابكەون و خێرا كارەكانیان بۆ ڕایبكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی كەبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگیش لەو دوو مەرزە بۆ رێژەی لە %40 كەمیكردووە، بێگومان ئەوەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەگەریش حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت زیاتر كاریگەری ئەو كەمبوونەوەی داهاتی گومرگە دەردەكەوێت.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









