باڵیۆزی ئێران: رەنگە ناچاربین ئۆپراسیۆن دژی بەرهەڵستکارانمان لە هەرێم ئەنجام بدەین

SNN
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت، گروپە بەرهەڵستکارەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامن لە کردنە ئامانجی هێزەکانی سەر بە تاران، بۆیە بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە دوور نییە پەنا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی ببەن.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە هەڕەشەکانیان لە دژی حزبەکانی رۆژهەڵات بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە: “پێویستە هەرێمی کوردستان ڕێگەنەدات ئەو گروپانەی لەسەر سنورن ئێران بکەنە ئامانج”. وتیشی، “ئێمە چەندینجار داوامان لەهەرێم و حکومەتی ناوەندی کردووە ئەو کارانە ڕابگرن، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەو گروپە دژە شۆڕشانە سنور دەبەزێنن و کاری تیرۆرستی دەکەن و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.”
راشیگهیاند، “پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، ئەگەرنا کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار دەبێت کردەی سەربازی دژی ئەو گروپانە ئەنجامبدات.” ئهوهشی وتووه، “ئێمە بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت ناوچە سنورییەکان و هەرێمی کوردستان توشی زیان بن.”
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داواشی کرد لەبەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد كه “ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی جدی چارەسەر بکەن.”
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی سەربازی ئێران چەندین جار هەڕەشەیان لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەکیش لە رێگەی تۆپخانە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بنکە و بارەگاکانی ئەو حزبانەیان لە ناوچە سنوریەکانی هەرێم کردە ئامانج.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









