فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ بەشداربووی کۆنگرەکەی هەولێر دەرچوو

SNN
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەولێر کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادەوەری لە بەیاننامەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “لەسەر بنەمای پێدانی زانیاری لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوییەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وسام حەردان دەرچووە، کە رۆڵی هەبووە لە رێکخستنی کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەولێر و داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە “.
ئەوەش خراوەتەڕوو:”هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەکە لە میسال ئەلووسی و سەحەر کەریم تائی فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیریش دەرچووە و رێککاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو کەسانەی دیکەش دەگیرێتەبەر کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو “.
رۆژی هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 300 کەسایەتی عەشایەری سونە و شیعەی عێراق کۆنگرەیەکیان لە هەولێر بەست لەژێر ناوی “مؤتمر السلام والاسترداد – کۆنگرەی ئاشتی و چاکبوونەوە”، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەکەدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.
دواتر کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی حکومەتی عێراقی نارەزايی لێکەوتەوە و حکومەتی هەرێميش رايگەياند: ” ئاگامان لە بەستنی کۆنگرەکە نەبووە و ناوەڕۆکەکەى ڕای حکومەتی هەرێم نییە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









