بە بەهای 85 ملیار دۆلار ئەمریکا چەک و فڕۆکەی لە ئەفغانستان جێهێشتووە

چەکدارانی تاڵیبان
SNN
دێمێتری شۆگایۆڤ، سەرۆکی دەستەی هەماهەنگی تەکنیکی سەربازی رووسیا بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازیانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ چەکدارانی تاڵیبان جێهێشتووە بەهاکەی بە زیاتر لە 85 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.
بە وتەی شۆگایۆڤ، ئەمەریکا دوای چۆڵکردنی ئەفغانستان ژمارەکی زۆر فڕۆکە و 100 هێلیکۆپتەر، 22 هەزار ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ و 358 هەزار پارچە چەکی سووک و 176 تۆپ و هەشت هەزار بارهەڵگری بەجێهێشتووە، ساڵی 2011 ئەمەریکا 63 هێلیکۆپتەری لە رووسیا بۆ ئەفغانستان کڕیوە و بەدووری نازانێت، ئەو هێلیکۆپتەرە رووسیانەشی بۆ چەکدارانی تاڵیبان جێهێشت بێت.
لە 31/8/2021، دوا سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی کابول کشایەوە و زۆر لە چەک و تەقەمەنی لەو فڕۆکەخانەیە کەوتە دەست چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









