
SNN
بەپێی وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، حکومەتی هەرێم پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی حکومەتی ئێران کردووە، کە پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تاران بۆسەر پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.
لە ماڵپەڕی فەرمی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئێراندا هاتووە نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، ڕایگەیاندووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە پەیامی ئەوەی بۆ حکومەتی ئێران ناردووە، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنرێت”.
بەپێی زانیارییەکانی نوێنەری حکومەت لە تاران، پەیامەکەی حکومەتی هەرێم ئەوە بووە، ئەوان ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەن لە خاکی هەرێمەوە بکرێتەسەر ئێران و هەموو هەوڵێکی خۆیشیان دەدەن، خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکارنەهێنرێت.
نازم دەباغ ڕاشیگەیاند، ئێران جاری یەکەم نییە هەڕەشە دەکات و جاری کۆتاییش نابێت، بەتایبەتی کاتێک ئەو پارتە کوردییانە چالاکییەکانیان زیاددەکەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









