وتەبێژی سەدر: ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان ناگاتە ئاستی پێکدادان

موقتەدا سەدر
SNN
وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئەنجامەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەدەستیانهێناوە، چاوەڕوانکراو بووە، دەشڵێت، “ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، ناگاتە پێکدادان و دەستبردن بۆ چەک”.
سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، “ئەو کورسیانەی ڕەوتی سەدر بەدەستیهێناوە، بۆ ڕەوتەکە و هەموو کوتلەکانی تریش، چاوەڕوانکراوبوو، هەست دەکەین ئەنجامەکە باشبوو”، وێڕای ئەوەش وتی: هەندێک لە کاندیدەکانمان هەست دەکەن، وردی نەبووە لە ژماردنی دەنگەکاندا، بۆیە تانە و سکاڵایان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە و چاوەڕێی ڕێوشوێنی یاسایین”.
لەبارەی ڕەتکردنەوەی ئەنجاکی هەڵبژاردن لەلایەن بەشێک لە هێزە شیعیەکانەوە، وتەبێژەکەی موقتەدا سەدر، وتویەتی،”ئەو هێزانەی سەرکەوتوونەبوون لەم هەڵبژاردنەدا، بەهەمان ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی تر هاتنە نێو پرۆسەکەوە، بۆیە ورد نەبوون لە میکانیزم و ڕێوشوێنەکاندا، بەتایبەت لەم هەڵبژاردنەدا، شێوازی هەڵبژاردن بۆ بازنەی بچوک گۆڕابوو، ڕکابەری لەنێوان کاندیدەکاندا بوو، بۆیە داوای دووبارە خوێندنەوەی دەنگەکان دەکەن.”
ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن گەیشتووەتە ئاستێک، لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی مەترسی ڕوودانی پێکدادان دروستبووە، لەو بارەیەوە سەڵاح عوبەیدی وتی،”هێزە شکستخواردووەکان گەیشتوونەتە ئەم ئاستە، بۆیە هەڕەشە و چاوسورکردنەوە دەرکەوتووە، بەڵام لایەنە سیاسیەکان خەریکی تانە و پەڵپ گرتنن لە ئەنجامەکانیان، دەستبردن بۆ چەک ئەگەرێکی دوور و چاوەڕواننەکراوە”.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









