نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش باس لەهۆكارەکەی دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ماوەی دوو ڕۆژە نرخی بەنزین بەردەوام ڕوو لە بەرزبونەوە دەكات بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر هەزار دیناری تێپەڕاندووە و بەنزینی نۆرماڵیش نیزکبووەتەوە لە 900 دینار، بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆری خواست و كەمی بڕی بەنزینە لە هەرێم.
بەهەمەن قادر، نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە و هەر لیترێك بەنزینی جۆری سۆپەر گەیشتە هەزار دینار، هاوكات نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 950 دینار و بەنزینی نۆرماڵیش لیتری لە نێوان 850 بۆ 875 دیناردایە، هۆكارەكەشی بۆ دانانی باج لەسەر سوتەمەنی لە دەروازە سنوورییەكان و هەروەها زۆری خواست و كەمی بڕی بەنزین دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر لەئێرانەوە بڕێكی زۆر سوتەمەنیمان بۆ دەهات، بەڵام لە ئێستا هاتنی بەنزين لە ئێرانەوە بۆ هەرێم گەیشتووەتە ئاستی سفر، هاوكات لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقیشەوە ڕۆژانە بڕێكی كەم بەنزین بەشێوەی قاچاخ هاوردە دەكرێت بەلام زۆر نییە بە شێوەی بازرگانی دەفرۆشرێتەوە بە بەنزین خانەكان ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە كە نرخی بەنزين زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
نوێنەری بەنیزنخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەروو: لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بڕی ئەو یەك ملیۆن لیتر بەنزینەی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا و نرخەكەی بە 690 دینار دەفرۆشرا بە شۆفێران جارێكی دیكە دەستبكرێتەوە بە هاوردەكردنی بەڵام حكومەتی عێراقیش بۆخۆی كێشەی كەمی سوتەمەنیان هەیە و هیوادارین بە زوترین كات ئەو گرفتە چارەسەربكەین.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
44 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
44 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









