پێکدادان لە بەیروت شەش کوژراو و 32 برینداری لێکەوتەوە

SNN
لەئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی حزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەل لە بەردەم دادگای بەیروت لانیکەم شەش کەس کوژران و 32 کەسیش برینداربوون.
حزبوڵای لوبنان لە راگەیەنراوێکدا چەکدارەکانی سەر بە حزبی هێزەکانی لوبنانی بەو هێرشە تۆمەتبار کردووە، بەڵام ئەو حزبە مەسیحیە ئەو تۆمەتەی رەتکردوەتەوە.
دوابەدوای هاتنەئارای ئەو پێکدادانە سوپای لوبنان لە بەیروت بڵاوەی پێکرا و باس لەوە دەکرێت چەندین کەسیان بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکردوە.
نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بە هۆی ئەو رووداوەوە رۆژی هەینی وەک رۆژی ماتەمینی گشتیی راگەیاندوە.
لای خۆیەوە میشڵ عەون سەرۆککۆماری لوبنان وێڕای ئیدانەکردنی توندوتیژیەکان رایگەیاندوە: رێگە نادەن هیچ گروپێک لە پێناو بەرژەوەنییەکانی خۆی وڵاتەکە بە بارمتە بگرێت.
باسی لەوەشکرد: چیتر نابێت زمانی چەک ببێتە زمانی گفتوگۆی نێوان گروپە رکابەرەکان لە لوبنان.
گردبوونەوەی لایەنگرانی حزبوڵا و ئەمەل دوای ئەوە هات کە دادوەری لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ دوو وەزیری پێشووی سەر بەو دوو لایەنە دەرکردبوو.
لایەنگرانی حزبوڵا و ئەمەل داوایان کردبوو کە دادوەری لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەستلەکاربکێشێتەوە.
لەتەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت 219 کەس کوژرابوون و نزیکەی حەوت هەزار کەسیش بریندار ببوون و بە هەزاران بینا و خانووش رووخابوون.
کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەت وەک هۆکاری تەقینەوەکە راگەیەنرابوو، هەر بۆیە حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب ناچارببوو دەستلەکاربکێشێتەوە و بۆ نزیکەی ساڵێک حکومەتی کاربەڕێکەر لوبنانی بەڕێوەدەبرد، بەڵام سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک هێشتا لێکۆڵینەوەی دادگای لەو تەقینەوەیە نەگەیشتوەتە هیچ ئەنجامیک.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









