رۆیتەرز: تورکیا خۆی بۆ هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات

SNN
بەرپرسانی تورکیا باس لە ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر باکوری سوریا دەکەن، بەڵام تائێستا کاتی ئەو پەلامارە نوێیەی ئەنقەرە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دیارینەکراوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دوو بەرپرسی تورکیاوە بڵاویکردوەتەوە، ئەنقەرە دەستی بە ئامادەکاری کردوە بۆ هێرشکردنەسەر باکوری سوریا و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنیکی نوێی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ئەو ناوچەیە.
باسیان لەوەشکردوە، “دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە پەویەستە بە ئەنجامی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی تورکیا و هاوتا ئەمریکی و رووسییەکانیەوە، کە بریارە بەم نزیکانە لە پەراوێزی لوتکەی گروپی 20 لە رۆما کۆببنەوە”.
ئەو دوو بەرپرسەی تورکیا راشیانگەیاندوە: “ئەنقەرە بە بی هەماهەنگی و ئاگادارکردنەوەی مۆسکۆ و واشنتن دەست بە هێرشەکەی بۆ سەر باکوری سوریا ناکات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی تورکیا بە پاساوی کوژرانی دوو پۆلیسیان لە باکوری سوریا باسیان لەوەکردبوو، کە جارێکی تر هێرشدەکەنەوە سەر هێزە کوردیەکانی ئەو ناوچەیە.
لە ساڵی 2018ەوە تورکیا بە هاوکاری گروپە توندڕەوە سوریەکانی هاوپەیمانی دوو جار لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و دەستی بەسەر ناوچەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپیدا گرتووە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









