
موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رەوتە سیاسییەکەی کە حکوومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنێت، وەک “دەوڵەت لهگهڵ دەوڵەت” مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە: “رەنگە گرنگترین شت کە جیهان چاوەڕێی دەکات لە وەرگرتنی سەرۆکوەزیران لەلایەن رەوتی سەدرەوە هەڵوێستی ئێمەیە لەسەر ئەمریکا یان داگیرکاریی “.
هەر لەو بارەوە روونیکردوەتەوە: “پێویستە ئەمریکا سەرەتا بە شێوەیەکی دیپلۆماسی و لە هەموو ئاستەکاندا مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بکات، بەو مانایەی کە پێویستە دەوڵەتێک مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێکی خاوەنی سەروەریی تەواودا بکات”.
سەرکردەی رەوتی سەدر دەشڵێت: “پێویستە ئەمریکا دیالۆگی جددی و کاریگەری هەبێت سەبارەت بە مانەوەی هێز و بنکە و فڕۆکە و کەشتی جەنگیی و دەستێوەردانەکانی لە عێراق”، جەختیشی لەوە کردووەتهوە، “شۆڕش و خۆپیشاندانەکانی خەڵک بابەتێکی ناوخۆییە و دوور و نزیک پەیوەندیی بە ئەمریکاوە نییە”.
موقتەدا سەدر راشیگەیاندووه: “پێویستە ئەمریکا خاک، ئاسمان، دەریا و خەڵکی عێراق لە ناکۆکییە هەرێمییەکانی دووربخاتەوە”.
باسی لەوەشکردوە: “ئەگەر ئەوانە بەدەست نەهێنرێت ئەوە مانای وایە کە (ئەمریکا) دوژمنایەتی عێراق دەکات و سەربەخۆیی و سەروەریی و سەقامگیری (عێراقی) ناوێت، وەک چۆن خاوەندارییەتی و داگیرکاری دوو زیانن کە پێکەوە کۆناکرێنەوە، عێراق و داگیرکاریی و دوژمنایەتیش کۆنابنەوە”.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









