شێخ قەیس “خۆپیشاندان بکەن ئەوانەی کە دەزانن دەنگیان بەفیڕۆ چووە”

قەیس خەزعەلی
SNN
شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمیندانی گشتی گروپی عەسائب ئەهلحەق، لە تویتێکدا پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیانی عێراق دەکات و دەڵێت: “هەر کەسێک هەست بەوە دەکات کە دەنگی بە فیڕۆ و بە زیادە چووە بە مانبگرێت و خۆپیشاندان ئەنجامبدات.”
قەیس دەڵێت: پێویستە ئەوانەی کە خۆپیشاندان دەکەن بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی تایبەت لەبەرچاو بگرن و پێویستە هێزە ئەمنییەکانیش پارێزەری گیانی خۆپیشاندەرانبن، وە دەستدرێژیش لە هیچ کەس قبوڵ ناکەین بۆ سەر کەسێکی تر، وە هەر کەسێکیش بیەوێت خراپە بەرامبەر عێراق و گەلەکەی و پیرۆزییەکان بکات، هەڵوێستێکی دیکەمان بەرامبەری دەبێت.
قەیس خەزعەلی و هادی عامری سەرۆکی کوتلەی فەتح و تا ڕادەیەک هاوسۆز لەگەڵ ئێران و گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، هەر لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکانەوە و بەهۆی کەمی دەنگەکانیانەوە رەتیان کردەوە و رایانگەیاند کە ئەم ئەنجامانە سزادانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیەتی لە عێراق بۆیە بێدەنگ نابین.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









