هەنگاوەکانی نوری مالیکی بەرەو بوونەوەیەتی بە سەرۆکوەزیران بۆ جاری سێیەم

0
917

SNN

کاندیدە سەربەخۆ سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی هەفتەی رابردووی عێراق، ئاماژە بەوە دەکەن کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، تەواوی هەنگاو گفتووگۆ سیاسییەکانی بەرەو ئەوە دەروات کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروستبکات تا لە ڕێگیەوە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

مالیکی بۆ ماوەی دوو خول لە ساڵانی 2006 تا 2014 سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

کاندیدێکی سەربەخۆ بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لە کاتی ئێستادا مالیکی زۆرترین کاندیدی سەربەخۆ رۆژانە دەبینێت و دەیانهێنێتە نێو هاوپەیمانێتێکەیەوە و تاکە مەبەستیشی لەو کارە ئەوەیە سود لە دەنگە کەمەکان و ئەو حزبانەش وەربگرێت و کۆیان بکاتەوە تا گەورەترین هاوپەیمانی دروستبکات و دواتر لە رێگەیەوە ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەبەر ئەوەی کاندیدە سەربەخۆ سەرکەوتووەکان لە هەڵبژاردن هیچ لینکێکی پەیوەندییان لە نێواندا نییە، بۆیە مالیکی بە تەواوەتی ئەم هەلەی قۆستۆتەوە، بەشێک لە کاندیدە سەربەخۆکان دەڵێن بەو مەرجە دێینە پاڵ مالیکی وەک کاندیدی سەربەخۆ کار بکەین لە پەرلەمان نەک دوای ئەجێندای مالیکی بکەوین.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی لەم هەڵبژاردنە توانی 34 کورسی بەدەستبهێنێت، کە لە هەڵبژاردنی 2018دا تەنیا توانی 26 کورسی بەدەستبهێنێت، ناوی مالیکیش یەکێکە لەو ناوانەی کە ئەگەری زۆرە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە عێراق لەکاتی ئەودا لە ترۆپکی گەندەڵی و خراپی دۆخی ئەمنی و داراییدا بوو.

بەڵام لە بەرامبەرا رکابەرە سەرسەختە نوێکەی نوری مالیکی کە موقتەدا سەدرە سەرۆکی رەوتی سەدر لە عێراق لەم هەڵبژاردنە توانی 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و ببێتە دەنگی یەکەمی عێراق، بۆیە یارییە گەورەکە لە عێراقدا و لەکاتی ئێستادا سەدر دەیکات نەک مالیکی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this