حکومەتی هەرێم لەبارەی بەنزینەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

SNN
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 540 هه‌زار لیتر به‌نزین گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و له دوو ڕۆژی داهاتوو ئه‌و بڕه دوو به‌رانبه‌ر زیاد ده‌كات.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان میکانیزمێکى بۆ دابەشکردنى بەنزینەکە داناوە لە بەنزینخانە ئەهلییەکان کە بە شێویەکى دادپەروەرانە و بە نۆرە دابەشدەکرێتە سەر بەنزینخانەکان و لە هەر بەنزینخانەیەکیش فەرمانبەرێکى سامانە سرووشتییەکان چاودێریى دابەشکردن و جۆر و بڕ و بەهاکەى دەکات تاوەکو “بە هیچ شێوەیەک پێشێلکارییەکى تێدا نەکرێت بەرامبەر بە هاووڵاتییان”، هەروەها ئەم مەرجانەش دیاریکراوە بۆ بەنزینخانەکان:
ـ هیچ بەنزینخانەیەک کە بەنزینى نۆرماڵى حکومەتى وەرگرت، نابێت بەنزینێکى دیکەى نۆرماڵ بفرۆشێت.
ـ بە هیچ شێوەیەک بەنزینە حکومییە ئۆکتان بەرزەکە تێکەڵ ناکرێت بە بەنزینی دیکەى نۆرماڵ.
ـ بە هیچ شێوەیەک دەستکارى بەهاى بەنزینەکە ناکرێت و بە شێوەى لافیتە بە ئاشکرا بەها حکومییەکەى دیارى کراوە.
فەتاح رەحمان حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان لەسەر بڕى دابەشکراوى ئەو بڕە بەنزینەی کە بەغدا ئێستا دەینێرێت، ئاماژەی بەوە کرد، “پێنج تەنکەر بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و سێ تەنکەری بۆ پارێزگای دهۆک و دوو تەنکەریشی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەبێت، هەر تەنکەرێک 36000 لیتر بەنزینى جۆرى نۆرماڵ و ئەگەر بەنزینى هاتوو گەیشتە ملیۆن و هەشتا هەزار لیتر ئەودەم ئەم بڕەی پارێزگاکان دەبێتە دوو هێندە”.
بە وتەی بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان، ئێستا رۆژانە بڕى 180 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و 108 هەزار لیتر دەگاتە پارێزگاى دهۆک و 72 هەزار لیتریش بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دەبێت و بە زیادبوونى بڕەکەشى بۆ ملیۆنێک و 80 هەزار، بڕى بەنزینى نێردراو بۆ هەر چوار پارێزگاکە دوو هێندە زیاد دەکات.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمیى بەنزین، رۆژی یەکشەممە 24-10-2021، بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لەم دوو رۆژەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەبێت”.
فەتاح رەحمان حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، “بەگوێرەی نووسراوی ژمارە 11204 کە لە 24-10-2021 لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەرکراوە، بەغدا رۆژانە 540 هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و ئەو بڕەش لە 01-11-2021 دەبێتە دوو هێندە، واتە دەبێتە ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزین لە رۆژێکدا”.
پێشتر د. کەمال ئەترووشى، وەزیرى سامانە سرووشتییەکان باسى لەوە کردبوو، “بۆ مەبەستى چارەسەرى کێشەى کەمیى سووتەمەنى سه‌ردانی به‌غدام كرد و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبارى جه‌نابی وه‌زیری عێراقیدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سهركهوتوومان كرد و تیایدا به راشكاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم راگه‌یاند كه قه‌یرانێك له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بژێویی هاووڵاتییانی هه‌رێم دروستده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكمان هه‌یه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و سووته‌مه‌نیانه‌یه. له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به خۆشحاڵییه‌وه به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌مه‌وه هات و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌م لەوەى بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئێستا بڕیاره‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقییه‌وه ده‌رچووه به ناردنی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی ئۆكتانی به‌رز، واته ئه‌مه شتێكی مێژووییه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و هاووڵاتییانی خۆمان لێی سوودمهندبن كه ئامانجه گرینگه‌كه ئه‌مه‌یه”.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بەپێی رێککەوتنەکەى هەردوو وەزیرى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، دەبوو ئەو بڕە بەنزینە لە رێکەوتى دیاریکراوەوە بگاتە کوردستان، بەڵام لە 30-09-2021 تاوەکو 23-10-2021 هیچ لیترە بەنزینێک نەنێردرا و ئەمەش هۆکاربوو بۆ کەمیى بەنزین و گرانبوونى بەهاکەى، بەڵام ئێستا نیو هێندەى بڕى ئەوەی رێککەوتنی لەسەرکراوە دەنێردێت کە بڕیاروایە بەمزووانە بە تەواوى رێککەوتننامەکە جێبەجێ بکرێت و ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزین بگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش بکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








