
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بەڵام بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی درایی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بۆ ئەم مانگەش بەردەوامی دەبێت و تا ئەوكاتەی دەگاتە هەرێمی كوردستان پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوە دەچێت و هەفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی ناردنی دەستپێدەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو: بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان بەغدا و هەرێم كراوە ناردنی 200 ملیار دینار بەشێوەی سولفە بۆ هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە، هاوكات بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە ئەمە كاری حكومەتی عێراقی ئاسانتر دەكات بۆ ئەوەی بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان هەر بڕیار و كارێك بیەوێت ئەنجامی بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە گوێرەی زانیارییەكانمان لە سەرەتای هفتەی داهاتوو ڕێكارەكانی تایبەت بە نادنی 200 ملیارەكە دەستپێدەكات بەجۆرێك لە سەرەتادا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات بۆ خەرجكردنی پارەكە، پاشانیش وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی هەژماری بانقییەوە ئەو پارەیە دەخاتە سەرژمارە حسابی بانكی هەرێم و بەوشێوەیەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.
ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 85 دۆلار، داهاتی فرۆشتنی نەوتیش زیادیكردووە ئەمە وادەكات كە مووچەی ئەم مانگە هیچ گرفتێكی ئەو تۆی بۆ دروست نەبێت، بەڵام ئەوەی بووەتە كێشە لە ئێستادا كەمی بڕی سیولەی پارە لە بانقەكاندا هەر ئەوەش وایكردووە كە دابشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوە بچێت.
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
ئهیلول 7, 2026
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









