
SNN
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕێنماییەکی چوار خاڵی خستە بواری جێبەجێکردن و بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت به له‌ناوبردن و بڕینی دار له ڕه‌گه‌وه سزاده‌درێت ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆشیدابێت“.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوەکردوە، “ماوه‌یه كه دیارده‌ی بڕینی دار و شكاندنی دار و دره‌خت زیادیكردوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكدانی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی”.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند رێنماییه‌كی هه‌یه كه كاری پێكردوه. لەوانەش، “هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌ئه‌نقه‌ست، به‌مه‌به‌ستی بینا و هه‌رپرۆژه‌یه‌كی بازرگانی به‌پێی ته‌مه‌نی داره‌كه سزاده‌درێت بۆ هه‌ر ساڵێك بە بری 350 هەزار دینار غه‌رامه ده‌كرێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “له‌كاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبێل یان هه‌رهۆكارێكی تر كه نه‌خوازراوبێت، بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه 100 هه‌زار دینار سزاده‌درێت”.
ده‌قی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی:
یه‌كه‌م: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌ئه‌نقه‌ست، به‌مه‌به‌ستی بینا و هه‌رپرۆژه‌یه‌كی بازرگانی به‌پێی ته‌مه‌نی داره‌كه سزاده‌درێت بۆ هه‌ر ساڵێك بری 350.000 (سێسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار غه‌رامه ده‌كرێت
دوه‌م: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ستێت به‌بڕینی دارێك به‌مه‌به‌ستی سوتاندن و به‌كارهینانی داره‌كه، له‌كاتێكدا داره‌كه له شوێنه گشتیه‌كاندا بێت وه‌ك باخچه‌و پاركه‌كان، سزاده‌درێت به‌بری 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه.
سێیه‌م: هه‌ر دره‌ختیك به‌ر نۆژنكردنه‌وه و فراونكردنی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك (بینای بازرگانی یان خان‌و یان كارگه) بكه‌وێت، ده‌بێت بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه بری 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) یاخود 250.000 (دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) دینار قه‌ره‌بوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی بكاته‌وه‌وه یان ده‌توانیت هاوشێوه‌ی دره‌خته بڕاوه‌كان دار بڕوێنێته‌وه.
چواره‌م: له‌كاتی روودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبیل یان هه‌رهۆكارێكی تر كه نه‌خوازراوبێت، بۆ هه‌رساڵێكی ته‌مه‌نی داره‌كه 100.000 (سه‌د هه‌زار ) دینار سزاده‌درێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









