لەسەر رۆژئاوای کوردستان چین و تورکیا رەخنەی توند لەیەکتر دەگرن

SNN
نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنەی لە تورکیا گرت کە خاکی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەو ناوچانە روویداوە، تورکیاش وەڵامی توندی دایەوە و لەبەرامبەردا باسی کەمەنەتەوەی ئۆیغۆری کرد.
گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی 2016 بۆ 2019 لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان.
شوانگ وتیشی: لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاوای کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە سەخت بووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە.
فەریدون سینیرلۆغلو باڵیۆزی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی نوێنەرەکەی چینی دایەوە و رەتیکردەوە کە تورکیا پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی کردبێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان.
باڵیۆزەکەی تورکیا وتیشی دۆخی موسڵمانانی ئۆیغور جێگەی نیگەرانیمانە.
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









