لە SNNەوە وردەكاری دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بخوێنەرەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی گرفتی كەمی سیولە لە بانقەكان بەردەوامی هەیە و بەڵام پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەشدەكرێت و سبەینێش مووچەی چەندین شوێنی دیكە دابەشدەكرێت، هاوكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كە ئەمڕۆ دوو شەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێكردووەتەوە و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكرێت، لە كاتێكدا دەبوو مووچەی ئەو دوو شوێنە دوێنێ یەك شەممە دابەشبكرایە بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوو لە شاری هەولێر پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی مووچەی هەریەكە لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی زیندانییە سیاسییەكان و مووچە هێزی زێرەڤانی و مووچەی هێزی بەرگری فریاكەوتن و مووچەی بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
دابەشنەكردنی مووچە لەمرۆدا بۆ ئەوەبوە كە لە میزانیەدا كێشە بۆ حساباتی كۆتایی ساڵ دروستنەبێت بەجۆرێك كە دوو حسابی جیاواز لەسەر مووچەی یەك وەزارەت بگەرێتەوە بۆ بەردەم وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و لە هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دێت.
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێشنرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
11كاتژمێر لهمهوپێشبەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









