چاكسازییەكان بەردەوامیان دەبێت و یەكێتی دەگەرێتەوە كەناری ئارام

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
گۆڕانكاری و چاكسازییەكانی تایبەت دۆخی ناوخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامییان دەبێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەنجام دەدرێت و درێژە بە گۆڕانكارییە حزبی و حكومییەكان دەدرێت، بەرپرسێكی باڵای یەكێتش جەخت لەوەدەكاتەوە كە تا ئەوكاتەی یەكێتی دەگەیەننە كەنارێكی ئارام چاكسازی و گۆڕانكارییەكان بەردەوامیان دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبرپرسێكی باڵای یەكێتی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستەڵاتی تەواوی داوتە (بافل تاڵەبانی) بۆ ئەنجامدانی چەندین گۆڕانكاری و چاكسازی لەناوخۆی یەكێتی، هەست بەوەدەكەین كە خەریكە یەكێتی دەكەوێتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی و یەكێتییەكەی سەردەمی مام جەلال خەریكە دروستدەبێتەوە، چونكە لەسەردەمی (مام جەلال) هەریەك یەكێتی هەبوو یەك سكرتێر و یەك بڕیاریش هەبوو، بەڵام ئێستا كەسانێك بەناوی یەكێتییەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان یەكێتیان بەكارهێناوە، بەڵام تواندرا لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەو جۆرە كەسانە ڕابرگن و لە یەكێتی دوریان بخەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەدەچێت و لەوێش چەندین بڕیاری گرنگ دەدرێت بەتایبەت لە بارەی درێژەدان بە ئەنجامدانی گۆڕانكارییە حزبی و حكومییەكان، ئەوەش لە پێناو ڕێكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی و كۆتایی هێنان بەو فرە بریاری و قۆرخكاری و گەندەڵییەی كەسانێك بەناوی یەكێتییەوە دەستیان دابوویە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، دەنگدان لەسەر لابردنی سیستەمی هاوسەرۆكی دەخرێتە دەنگدانەوە و زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەنگ بەهەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆكی دەدەن و (بافڵ تاڵەبانی) بەسەرۆكی یەكێتی دیاریدەكرێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









