عەباس فەتاح “دەبێت لەم خولەی پەرلەمان بابەتی دەستوور یەكلایی بكرێتەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێستا كاتی ئەوەیە كە بابەتی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندكردنی یەكلا بكریتەوە، چونكە ناكرێت لە وەزیاتر ئەو بابەتە دوابخرێت و بكرێتە بانگەشەیەكی پێشوەختەی هەڵبژاردن چونكە لەخولی یەكەمی پەرلەمانەوە تا ئێستا نەتواندراوە ئەو بابەتە بەكۆتا بگەیەندرێت.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا لەبارەی دەستوورەوە قسەوبایی لێوەكراوە تەنها لە چوارچێوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا بووە و وابڕیاردراوە كە ڕاوبچوونی لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەم بابەتە وەربگیرێت، چونكە ئەمە بابەتێكی سیاسی و یاساییە، جگە لە پەرلەمان دەبێت حزبە سیاسییەكانیش لەدەرەوەی پەرلەمان قسەی خۆیانیان لەسەر دەستور بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە بابەتی نوسینەوەی دەستور و ناردنی بۆ پەرلەمان و پەسەندكردنی زۆر دواخرا لەكاتێكدا هەر لە خولی یەكەمی پەرلەمانەوە ئەم بابەتە دەخرێتە بەرباس و ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت، بەڵام دواجار گرفتی بۆ دروستدەكرێت و ناهێڵدرێت لە پەرلەمان پەسەند بكرێت و دوادەخرێت بۆ كاتێكی دیكە، بۆیە لە ئێستادا كە جارێكی دیكە ئەم بابەتە خراوەتەوە بەرباس دەبیت لەم خولەی پەرلەمان كۆتایی پێبهێندرێت و نابێت هیچ لایەنێكی سیاسی بۆچوونی خۆی بسەپێنێت و ببێتە هۆی نەبوونی دەستووری لەهەرێمی كوردستان.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە بابەتی دەستوور لەلایەن هەندێك لە هێزە سیاسییەكانەوە وەك بانگەشەیەكی پێشوەختەی هەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت كە ئەمە هەڵەیە و نابێت بەوجۆرە بێت چونكە بوونی دەستور لەسەر هەموو بەرژەوەندییە تایبەتییەكانەوەیە و دەبێت لایەنە سیاسییەكانیش ناكۆكییەكاینان وەلاوە بنێن بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









