
SNN
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند: بڕیارماندا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ (530٫000) دینار بۆ هەر تەنێک لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە: بە مەبەستی دابین کردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ( 530٫000)دینار، کە بە بەراوردی ئەم نرخە لە بازاڕەکانی جیهان و کوردستان لەسەرووی (1٫000٫000) یەک ملیۆن دینارە.
ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت و جوتیاران دەتوانن لە ئێستادا بە نرخی دیاری کراوی سەرەوە هەرزانتر لە نرخی بازاڕەکان بنەتۆی گەنم بەردەست بکەن، بە کوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو ڕێژەیەی کە بەرهەم هێنراوە لە ساڵی پاردا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









