کازمی بۆ قائانی: بکەرانی هەوڵی کوشتنم ناسراونەتەوە و دەدۆزرێنەوە

SNN
رۆژێک لەدوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە چەند سەرچاوەیەکەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکرێت، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا بە ئیسماعیل قائانی وتووە: “بکەرانی هەوڵی کوشتنم ناسراونەتەوە”.
ەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی پێشووی حكومەت، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت: “کازمی بە زمانێکی زۆر توند قسەی کردووە و سور بووە لەسەر سزادانی ئەنجامدەرانی هەوڵی تیرۆرکردنی لە ڕێگای هێرشكردنە سەر ماڵەكەی لە ناوچەی سەوز.”
کازمی وتوویەتی “حکومەت سورە لەسەر پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت، دژی دیاردە و كاری نا دەوڵەتییە”.
جگە لەوەش، بەپێی قسەکانی مەلا تەڵاڵ، کازمی لەڕێگەی قائانییەوە پەیامێکی گەیاندووەتە گروپە میلیشیا شیعییەکان کە “ئارامیمان تاقی مەکەنەوە”، باسی لەوەشکردووە: “بکەرانی هەوڵی تیرۆرکردنی بە ناو دەناسێتەوە و دەیاندۆزێتەوە و دەیانداتە دادگا.”
لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەندێك دەزگای میدیایی عێراقی، لە كۆبوونەوەكەدا قائانی “تووڕەیی خۆی” نیشانداوە لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی و داوای لێكردووە ئەنجامدەران ڕاوبنێت “تەنانەت ئەگەر سەر بە گروپێكی نزیك لە ئێران بن، چونكە دەستبردن بۆ ئاسایشی عێراق دەستبردنە بۆ ئاسایشی ئێران”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە قائانی لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبیدا كۆبووەتەوە و داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە و قایلبوون بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و یەكخستنی ماڵی شیعەی لێكردوون”.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









